پێنج شەهید و چوار بریندار ئەنجامی هێرشی داعش بۆ سەر پێشمەرگە
/
کردستان
/
داعش
پێشمەرگە
نۆ هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی هێرشەکەی شەممەشەوی داعش بۆ سەر ئەو هێزە شەهید و بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە په‌لاماره‌كه‌ی تیرۆرستانی داعش بۆسه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنوری ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ، 4 پێشمه‌رگه برینداربوون، له كاتی به‌هاناوه‌چونی برینداره‌كانیش، بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیه‌وه و له‌ئه‌نجامدا چوار پێشمه‌رگه‌ی دیكه شه‌هیدبون و یه‌كێك لهبریندارهكانیش، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه شه‌هیدبوو.
پێشتر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاویكرده‌وه، تیرۆریستانی داعش له په‌لامارێكی ترسنۆكانه‌دا، په‌لاماری خاڵێكی پاسه‌وانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی لیوای 5ی پیاده‌یان له ته‌پكی (كهڵان) له‌سنوری كوڵهجۆدا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "به‌داخه‌وه، 4 پێشمه‌رگه بریندار بون، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌توندی به‌رپه‌رچی په‌لاماره‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و چه‌كداران و تیرۆریستانی داعشیان ڕاوناوه، له‌ئێستادا بارودۆخه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دایه".
تێبينيێك بنێرە: