بەرزبوونەوەی ژمارەی شەهیدەکانی هێرشی داعش بۆ سەر مەخمور؛14 پێشمەرگە و هاووڵاتی شەهید بوون
/
کردستان
/
زایەڵە
داعش
پێشمەرگە
شەهید
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە لە هێرشەکەی شەوی رابردووی داعش 13 پێشمەرگە و هاونیشتمانی شەهید بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شەوی پێنجشەممە چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر گوندی خدرجیجە سەر بە قەزای مەخموور.
لە هێرشەکەدا سێ هاونیشتمانی شەهید بوون و دواتر لە کاتی گەیشتنی پێشمەرگە بۆ شوێنەکە دوو پێشمەرگە شەهید بوون، حەوت پێشمەرگەش لە کاتی بەهاناوەچوونی پێشمەرگەکانی دیکە کەوتنە بۆسەیەکی داعش و شەهید بوون، هەروەها یەکێک لە بریندارەکانیش لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا و شەهید بوو.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ هەینی 03-12-2021 لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "زۆر بەتووندی ئیدانەى ئەو پەلامارەى تیرۆرستییەى تیرۆرستانى داعش دەکەین، داواکارین زۆر بەخێرایی پەلەبکرێت لە گرتنەبەرى ڕێکارى پێویست بۆ بەهێزکردن و تۆکمەکردنى هەماهەنگیی نێوان هێزى پێشمەرگەى کوردستان و سوپای عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییە ئەمنییە کە هەیە".
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەیدا، پارێزگاری هەولێر داوا دەکات، ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە خۆڕێکخستنەوە و گەشەکردنی "تیرۆریستانی داعش" و رێگرتن لە هێرش و "پەلامارە دڕندانەکانیان" بۆ سەر هاوڵاتییانى ئەو ناوچەیە و پارێزگاریکردن لە ژیانی پێشمەرگە بگیرێتە بەر.
تێبينيێك بنێرە: