شوان ڕابەر بۆ زایەڵە: نەخشەی زیندووکردنەوەی داعش لە ئارادایە
(0) /
شوان ڕابەر ئاشکرایدەکات، بەهۆی بونی چەند هۆکارێک لەئێستادا نەخشەی زیندووکردنەوەی داعش لەئارادایە .
شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان لەوتووێژی لەگەڵ زایەڵە ڕایگەیاند، ئێستا نەخشەی زیندوو کردنەوەی داعش لەئارادایە، زیندوو کردنەوەی داعش پەیوەندی و نیاز و بەرنامە و هاوکێشەی نێودەوڵەتیە لە عێراق چەکداری دیکە هەیە و بەهۆی ئەوەی هاوپەیمانان دەکشێنەوە و دەسەڵاتی سەربازی عێراق لاوازە هەندێک وڵات و هەندێک گروپی چەکدار داعش زیندوو دەکەنەوە بۆئەوەی عێراق بگاتە ئەو بڕوایەی کە بەبێ وڵاتان ناتوانێ سیادەی خۆی بپارێزێت .
وتیشی، لەلایەکی دیکەوە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی ئێستای عێراق لەخۆی دڵنیا نەبێ ، نەخاسمە کە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمجارەش بەدڵی هەندێک لایەن و گروپ نیە هەندێک لەوانە حەز لە شڵەژان و شلەقانی بارودۆخەکە دەکەن .وەهەروەها تەسفیە حسابات لەسەر کەوڵی کێشەکان دەکەن .
ڕونیشیکردەوە، لەلایەکی دیکەوە پەیوەندی هەرێمی کوردستان و بەغداد لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ڕێفراندۆم خراپە، هەندێک گروپ و وڵات هاوکاری ئەو فەوزایە دەکەن دژی هەرێمی کوردستان، نەخاسمە هەرێم ڕێگەبەوە بدات کە ببێتە جێگای مانەوەی هاوپەیمانان ، هەموو ئەو هۆکارانە و زیاتریش هۆکارن بۆ هاوکاری کردنی داعش وەک ئامێری دژ و کارتی فشار .
سازدانی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: