بۆردومانی پێگەکانی داعش لەلایەن فڕۆکەکان F16ی عێراق
/
عراق
/
زایەڵە
داعش
بۆردومان
نەینەوا
شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق رایگەیاند، فڕۆکەی F16ـی هێزی ئاسمانی وڵات پێگەکانی داعشیان لەپارێزگای سەڵاحەدین و نەینەوا بۆردومانکردوە و چەندین حەشارگەی چەکدارانی رێکخراوەکە لەناوبراون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزی ئاسمانی عێراق لەرێگەی فڕۆکەی F16ەوە هەشتجار پێگەی گروپی چەکدارانی داعشیان لەهەردو پارێزگای سەڵاحەدین و رۆژئاوای نەینەواو بۆردومانکرد.
ئەوەش هاتوە، لەئەنجامی بۆردومانەکانیش چەندین حەشارگەی چەکدارانی داعش لەناوبراون، بۆردومانەکانیش لەسەر بنەمای وردی هەواڵگری ئەنجام دراون.
تێبينيێك بنێرە: