جەختی نێچیرڤان بارزانی لەسەر گرنگی هاوكاری هەولێر و بەغدا بۆ له‌ناوبردنی داعش
/
کردستان
/
زایەڵە
نێچیرڤان بارزانی
داعش
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ئاماژە بەوەی کە "هێشتا داعش مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات" جەختی کردەوە سەر گرنگی هاوكاری هەولێر و بەغدا بۆ له‌ناوبردنی داعش.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كاره تیرۆریستییه‌كه‌ی ناوچه‌ی عوزێم سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین، كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك سه‌رباز.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ینی (21ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "هێشتا داعش مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات".
نێچیرڤان بارزانی له تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ له‌ناوبردنی داعش.
له‌باره‌ی قوربانیانی په‌لاماره‌كه‌ی داعش راشیگه‌یاند، خوای گه‌وره شه‌هیدان بخاته‌به‌ر میهره‌بانی خۆی و ئارامی و سه‌بووریش به خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.
به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی له رۆژئاوای ناحییه‌ی عوزێم له نێوان گوندی (تاڵعه و ئووم كه‌رامی) سه‌ر به پارێزگای دیاله، داعش هێرشیكرده سه‌ر فه‌وجی یه‌كی لیوای دووی سه‌ر به سوپای عێراق و 11 سه‌رباز و پله‌دارێك بوونه قوربانی.
تێبينيێك بنێرە: