ڕاگەیەنراوێکی قایمقامی کەلار لەسەر گەڕانەوەی خۆراکی خراپ و بەسەرچوو بۆ کۆمپانیاکان
(0) /
قایمقامی کەلار جەختی کردە سەر ئەوەی کە پێویستە لیژنە هاوبەشەکان رێگری لە گەڕانەوەی خۆراکی خراپ و بەسەرچوو بکەن بۆ کۆمپانیاکان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی کەلار لە ڕاگەیەنراوێکی نوسراودا ئاشکرایکرد ، لە دیوانی قایمقامیەتی قەزای کەلار شەهاب حاجی احمد قایمقامی قەزای کەلار لە گەڵ تیمی پێنجەمی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا قایمقامی کەلار تیشکی خستە سەر ئەرکەکانی لیژنەکانی هاوبەشەکان ، کە پێویستە لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان ، رێگری بکەن لە ساغکردنەوەی خۆراکی خراپ و بەسەرچوو.
باسی لەوەش کرد ئامانجی لە سەردان و پشکنینی لیژنەی هاوبەشەکان لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیانە نەک سزادانی کاسبکاران.
وتیشی لیژنەکانی قایمقامیەت پێویستە رێگری بکەن لە گەڕانەوەی خۆراکی خراپ و بەسەرچوو لە لایەن مارکێتەکانەوە بۆ کۆمپانیاکان و پێویستە لە ژێر چاودێری لیژنەی تەلەفی قایمقامیەت ئەو خۆراکانە لە ناو ببرێت.
قایمقامی کەلار ئەوەیشی خستە روو کە خۆشحاڵین لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار لە ئێستادا بونەتە جێگای متمانەی هاوڵاتیان.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: