ئیسرائیل بۆردومانی كه‌رتی غه‌ززەی كرد و لیواكانی عیزه‌ددین قه‌سام وەڵامیان دایەوە
(0) /
سوپای ئیسرائیل له ڕێگای هێرشی ئاسمانییه‌وه چه‌ند پێگه‌یه‌كیان له كه‌رتی غه‌ززه به ئامانج گرت و لیواكانی عیزه‌ددین قه‌سام وەڵامیان دایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە وەڵام بە هێرشەکانی ئیسرائیل، لیواكانی عیزه‌ددین قه‌سام باڵی سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاند له رێگای ئاراسته‌كردنی مووشه‌كی زەمین- ئاسمانەوە به‌رپه‌رچی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیلیان داوه‌ته‌وه.
لیواكانی عیزه‌ددین قه‌سام راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه كه تیایدا هاتووه "به‌رگریی ئاسمانیمان له رێگای ئاراسته‌كردنی مووشه‌كی زەمین-ئاسمان به‌رپه‌رچی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی قەوارەی زایۆنیزمی داوەتەوە كه كاتژمێر و ٠١:٣٥ی ئەمڕۆ له ئاسمانی كه‌رتی غه‌زه‌دا بوون".
لیواكانی عیزه‌ددین قه‌سام له ٢٠١٢ه‌وه تا ئێستا بۆ یه‌كه‌مجاره له رێگای ئاراسته‌كردنی مووشه‌كی زەمین-ئاسمان به‌رپه‌رچی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بداته‌وه.
هاوکات سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی جه‌نگیی "حه‌ماس"یان له كه‌رتی غه‌ززه به ئامانج گرتووه.
تێبينيێك بنێرە: