کازمی بۆ پاشماوەکانی داعش: جگە لە مردن بژاردەیەکی ترتان نییە
(0) /
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوو لە پاشماوەکانی داعش و ئەمیرە نوێیەکەیان ڕایگەیاند: جگە لە مردن بژاردەیەکی ترتان نییە.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار بۆ سەرپەرشتیکردنی ڕاستەوخۆی قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین دژی پاشماوەکانی داعش و ڕایگەیاند، "هیچ بژاردەیەکی ترتان نییە جگە لە مردن."
کازمی لە جلی سەربازییەوە لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی سوپا و حەشدی شەعبی کۆبوویەوە (23ی نیسانی 2022) و وتی، "ئەمیری نوێی داعش لەناودەبەین."
کازمی جەختیکردەوە لەسەر "پێویستی پابەندبوون بە فەرمانە سەربازییەکان و ڕاسپاردەکانی فەرماندەیی."
تێبينيێك بنێرە: