حکومەتی هەرێم ئەرکی سەرشانی هاوڵاتیانی قورسکردووە

(0) / / عراق / زایەڵە هەرێم


Mar 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـ وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتیمانی ئاماژە بەوەدەکات کە حکومەتی کاربەڕێکەری کوردستان، پرسی مووچەی کردووە بە پرسێکی سیاسی و پێی وایە دەستگرتن بەسەر مووچەدا کارتێکی فشارە دژی بەغداد کەچی بەپێچەوانەوە ئەو هەوڵەی حکومەتی هەرێم ئەرکی سەرشانی هاوڵاتیانی هەرێمی قورسترکردووە.

شاتین قەرەداغی وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتیمانی، ڕایگەیاند: ئەگەر دیقەت بدەین لە هەموو  وڵاتێکدا مووچەخۆر ئەرکی لەسەرشانە و لەبەرامبەردا دەبێت مافەکەی وەربگرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا  حکومەت دوای چەندین ساڵ لە حکومڕانی نەیتوانیوە ئەو مافەبدات بە مووچەخۆران، لەبەرامبەریشدا باجێکی زۆری خستۆتە سەرشانی هاوڵاتیان و مووچەخۆران

وتیشی: لەئێستادا لە لایەن حکومەتی بەغداوە مووچەنێردراوە بەڵام حکومەتی هەرێم دەستی بەسەرداگرتووە، کە ئەمەش وایکردووە قورساییەکی زۆربکەوێتە سەرشانی هاوڵاتیانی کوردستان، بەتایبەت لەم کاتەدا کە هاوڵاتیان لەناو مانگی ڕەمەزاندان و پێویستی زیاتریان بە مووچە هەیە. بۆیە ئیدی کاتی ئەوەهاتووە کە هاوڵاتیان هەڵوێستی جدی وەربگرن و لەبەرامبەرئەم ناعەدالەتییەدا بێدەنگ نەبن

 وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتیمانی،ڕونیشی کردەوە: لەئێستادا هاوڵاتیان و مووچەخۆران دەبێت لە تەوای شارەکانی هەرێم یەکبگرن دژی حکومەتی کاربەڕێکەر، بۆئەوەی ژیان ومووچە و مافیان پارێزراوبێت، چونکە لە هەرێمی کوردستاندا هاوڵاتیان و فەرمانبەران ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن کەچی لەبەرامبەردا ژیان و مافیان پارێزراونیە.

شاتین قەرەداغی وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتیمانی باسی لەوەشکرد: حکومەتی هەرێم پێی وایە دەستگرتن بەسەر مووچەی مووچەخۆراندا کارتێکی فشارە و دژی حکومەتی ناوەندی بەکاری دێنێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەمە فشارنیە بۆسەربەغدا، بەڵکو ئەوە فشارێکی دیکەیە بۆسەرشانی هاوڵاتیان