زایەڵە ـــ ڕاهێنانەکان بۆ ڕێوڕەسمی دەسپێکی ئۆڵۆمپیکی 2024ی لە پاریسدا بەڕێوەدەچێت
ڕاهێنانەکانی دەسپێکی یارییەکانی ئۆڵۆمپیک ئەمڕۆ لە شاری پاریسی فەڕنسە لەسەر ڕووباری سێن بە ئامادەبوونی بەلەمگەلێک کە شاندی وڵاتەکانی لەسەر سوارە بەڕێوەدەچێت.
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، ڕێوڕەسمی دەسپێکانەی ئۆڵۆمپیک لە دەرەوەی ستادیۆمی سێن و لە بەرواری 26ی جولای (5ی گەلاوێژ) بەڕێوەدەچێت.
لەو ڕێوڕەسمەدا 180 کەشتی بەشداری دەکەن کە تیشکیان لێوە بڵاو دەبێتەوە.
ئۆڵۆمپیکی پاریس 5 تا 21ی گەلاوێژ بەڕێوەدەچێت.
کەژاڵ حەمیدی