زایەڵە ـــ سەروکۆماری بێلارووس سەبارەت بە بڕیاری لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆڵۆمپیک(IOC) لەبارەی بەمەرج وەرگرتنی وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکان بۆ بەشداری پێشبڕکێیە جیهانییەکان کاردانەوەی پیشان داوە.
ئەلێکساندێر لوکاشنکو سەروکۆماری بێلاڕووس لە پاڕڵمانی ئەو وڵاتەدا گوتی: ئێمە قەت پێوستمان بە ئاوەها وەرزشێک نابێت، ئەمە کە ئێوە باسی لێوە دەکەن وەرزش نییە و لایانگری ڕامیارییە، تەنانەت ڕامیاریش نە، دەتوانم بڵێم وەکوو شەڕ وایە. بە نزیک بوونەوە لە ئۆڵۆمپیک دەبینین چی ڕوو ئەیات. دەتوانین ببینین کە چۆن ڕێکخراوەی IOC لە هەڵوێست و بۆچوونی خۆی پاشەگەز دەکات.
پێشتر توماس باخ سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلۆمپیک هەندێ دۆخ و مەرجی تایبەتی بۆ بەشداری وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکان لە هەموو جۆرە پێشبڕکێیە نێونەتەوەییەکاندا ڕاگەیاندبوو. ئێستاکەش وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکان بۆ بەشداری کردنی زۆربەی لە پێشبڕکێیەکان بە هۆی شەڕی ئۆکراینەوە بایکۆت کراون.