زایەڵە - یەڤگینی پریگۆژین سەرۆکی گروپی ڤاگنەر و نۆ کەسی دیکە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا گیانیان لەدەستدا. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی جیهان، چوارشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری تایبەت لە باکوری مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا کەوتووەتە خوارەوە و (١٠) کەس لەناو فڕۆکەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەناو سەرنشینەکانیدا  یەڤگینی پریگۆژین سەرۆکی گروپی ڤاگنەر هەیە کە لە مۆسکۆوە بەرەو سانت پترسبۆرگ دەڕۆیشت.