زایەڵە - ئه‌و ئه‌قڵه‌ی كه كۆئازاری خه‌باتی گه‌لی كوردی به گێژهڵوكهی بێ ئامانجی یاخود كورتبینیی خۆیدا بردووه, بێگومان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌شی لێناكرێت, جینۆساید و تراژیدیای نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكاته ڕه‌نگڕێژی شوناسی و هه‌ر له ڕاستیدا توانای تێگه‌یشتن یاخود ئیراده‌ی ئه‌و كاره ستراتیژی و بنه‌ڕه‌تییانه‌ی هه‌ر نییه...
-قڕانی كورد, له‌نموونه‌ی ئه‌وه‌ش كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه, وێڕای گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه, له چوارچێوه‌ی سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كدا كه هه‌میشه له‌مپه‌ربووه بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی سته‌مكارانه‌ی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كان, جێگای لێتێگه‌یشتنه, به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كاره‌ساته‌كه جه‌رگبڕتره: بچووككردنه‌وه‌ی كه‌یسی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه و هه‌وڵدان بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی خوێنی ڕژاوی ئه‌و شاره و زووم و فۆكه‌س خستنه سه‌ر به پارێزگاكردنییهتی !!!!!!
-هه‌ڵه‌بجه بكرێته پایته‌ختی ئێراقیش هیچ له‌و ڕاستییه كه‌م ناكاته‌وه كه ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی ئێراقی بكوژی ڕۆڵه‌كانیه‌تی.
ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی كیمیابارانكرد به‌عس و سه‌دام بوو كه نوێنه‌ری ئه‌و ده‌می شۆڤێنییه‌تی عه‌ره‌ب بوون و ئێستاش شیعه و سوننه فۆرمێكی دیكه‌ی ئه‌و شۆڤێنییهتهن, به‌ڵام به ڤێرژنی پاڵپشتیكراو به ئایین و مه‌زهه‌ب.
-كاتێك تۆ داوای به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌یت(كه هیچ نییه جگه له موزایه‌ده‌ی حیزبه كوردییه‌كان), ئه‌ویش ته‌له‌عفه‌ر و فه‌لوجه‌و كوێره قهزایهكت لێ زیندوو ئه‌كاته‌وه كه بیكاته پارێزگا(كه ئه‌وه‌ش هیچ نییه جگه له فراوانكردنی قه‌ڵه‌مڕه‌وی حیزبه عه‌ره‌بییه‌كانی كه جگه له ئه‌جێندای ده‌ره‌وه شتێكیان پێ نییه بۆ خزمه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن), ئه‌وه به عه‌مه‌لی خه‌ریكی وه‌لانانی ماف و كێشه گه‌وره‌كانی خۆتی!, پێویسته شۆڤێنییه‌تی عه‌ره‌بی بكێشیته دادگا تا دان به تاوانی خۆیدا بنێت و ڕێكاری بنه‌ڕه‌تی و ئه‌خلاقی و په‌روه‌رده‌یی و ڕۆشنبیری و پاشان ده‌ستوری و یاسایی بگیرێته به‌ر و بكرێنه گره‌نتی بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی چه‌شنی ئه‌و جینۆسایدانه, به‌ڵام ئه‌مه كێ بیكات ؟!, ئه‌قڵێك كه كه‌رامه‌ت و شكۆیشی ههڕاجفرۆشكردین؟! ...
-ئه‌وه‌ی بۆ من جێگای پرسیاره, نه‌بوونی جوڵه‌یه‌كه له ناو خودی ههڵهبجهییهكانهوه(كه به داخه‌وه حیزبیبوون هه‌موو جوڵه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ی له‌باربردووه), به ناو و به ئامانجی تایبه‌ت و كه‌م, تاك تاك و گروپ حیزب ده‌گه‌نه به‌غا, به‌ڵام ئایا ناكرێت , پارێزه‌ره ههڵهبجییهكان, ئه‌كادیمییه‌كان, نووسه‌ر و هونه‌رمه‌نده‌كان, ته‌نانه‌ت سه‌رۆك خێڵ و هۆزه‌كان , له‌و ئێراقه‌ی كه دادگای فیدراڵی ده‌می تیا دلێره , شكات و داوای مافی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان بخه‌نه‌ڕوو؟!, ئه‌م داواكارییهش نابێت به‌لاڕێداببرێت كه كورتكرێتهوه له قه‌ره‌بووی ماددی(كه‌ئه‌وه مافێكی ئاساییه), یان داوای به پارێزگاكردنی ....به‌ڵكو پێویسته هه‌روه‌ك فاشیزم و نازیزم, عروبه‌ی ئێراق به‌تاوانباری جینۆسایدی كورد بناسێنرێت, كه ده‌رئه‌نجام ئه‌وه داننانه به كه‌رامه‌تی كورددا وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ئه‌م ئێراقه فیداڵ و فره‌چه‌شنه.