زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕێنمایی تایبەت بە پڕکردنەوەی فۆرمی وەرگرتنی زەوی بڵاوکردەوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەی وەرگرتنی زەوی ئاگاداری سەرجەم شارەوانییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکات کە لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکان ڕەچاوی ئەم سێ مەرجە بکەن:
١. فۆڕمەکان پێویستە بە 3 نوسخەی دەستنووس پڕ بکرێتەوە و بگێڕدرێتەوە بۆ لیژنەکە.
٢.کۆپی ڕەنگاوڕەنگی کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی هاوپێچ بکرێت لەگەڵی.
٣. زانیاری ناو فۆڕمە دوو دیوەکە بەم شێوەیە پڕ بکرێتەوە کە بۆمان داناون
نمونەی ( خێزاندار و سەڵت ).
کامەران کەریم