زایەڵە-د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند،کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق زۆر گەورە بوون و شیکردنەوەیان بۆ یاساکان زۆر جیاوازە
وتیشی: "لە عێراق وەزیری دارایی واتا وەزیر. من بریکاری وەزیر بوم لە عێراق، چەندین بڕیاری سەرۆک وەزیرانم ڕەتکردوەتەوە و جێبەجێم نەکرد؛ بۆیە تەیف سامی ئێستا یاسا جێبەجێ دەکات و هیچ کێشەیەکی شەخسی لەگەڵ کوردا نیە، بە پێچەوانەوە پەیوەندیمان لەگەڵی زۆر باشە".
ئاماژەی بەوەش دا: "تەیف سامی بەگوێی کەس ناکات و بڕیار و یاسا جێ بەجێ دەکات و دەڵێت من یاسای بودجەم هەیە و جێبەجێی دەکەم، یاسای بودجەش کە دەرچوە لە بەرژەوەندی کوردستان نییە".
زیاتر وتی: "کێشەی ئەم برادەرانەی ئێمە ئەوەیە لە بەغدا بەدواداچونیان نەکردوە بۆ کێشەکان؛ لەگەڵ ئیدارەی دەوڵەت کاتی خۆی ڕێکەوتنێک هەبو و چوار خاڵ چەسپا کە لە ماوەی شەش مانگی یەکەم ئەو چوار خاڵە جێبەجێ بکرێت.
ک

January 22, 2025