زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ 2025 مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كێشەی نابێت و مەرجە هەرێم و بەغداد پابەندی رێككەوتنەكان بن.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە رایگەیاند، بایۆمەتریی مووچەخۆران لەلایەن بەغداوە قبووڵكراوە و بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق تەموویلی مووچەی بەستووەتەوە بەتەوتینەوە و بابەتی خانەنشینان و لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رێككەوتنی لەسەركراوە.
شیروان میرزا جەختیكردەوە و وتیشی، "دەبێت مووچەخۆران ئازادبن لە هەڵبژاردنی بانكەكان كە مووچەیان بەبانكی دەكرێت و بەپێی رێككەوتنەكەی كراوە بۆ 2025، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كێشەی نابێت و مەرجە هەرێم و بەغداد پابەندی رێككەوتنەكان بن.
ک