زایەڵە ـــ یانەی نەسری سعوودی بە ئامادەنەبوونی زۆربەی زۆری لە یاریزانانی خۆی، له خولی نایابی ئاسیا بەرانبەر یانەی ئستقلال یاری ده کات
"نەسر بەبێ 7 ئەستێرە بەرامبەر ئیستقلال" ئەمە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئەلریاضیەی سعودی ئەمڕۆ یەکشەممەیە سەبارەت بە ئامادەنەبوونی سوپای زەردەکانی ڕیاز بۆ یاری سبەی بەرامبەر شینەکانی پایتەختی ئێران.
7 یاریزانی ئامادەنەبووی یانەی نەسر بە ئامادەبوونی ڕۆناڵدۆ نرخیان زیاتر لە 150 ملیۆن یۆرۆیە کە زۆرترین بەهای کۆی خولی ئێرانیە (132 ملیۆن یۆرۆ).
پێشتر پێشبینی زۆر هەبوو سەبارەت بە ئامادەنەبوونی نەسر و ڕۆناڵدۆ لە ئێراندا، بەڵام دواجار بەهۆی بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا هەڵبژاردەی سعودیە ناچار بوو سەفەر بکات بۆ تاران بۆ یاریکردن لەگەڵ یانەی ئیستقلال، بەڵام ئاماده نەبوونی ڕۆناڵدۆ له یارییه که پشتڕاستکرایەوە
ڕۆژنامەی سعودیە دەڵێت ڕۆناڵدۆ و ئۆتاڤیۆ و لاپۆرتی 3 یاریزانی بیانی لە پێکهاتەی نەسر ئامادە نین و عەبدولڕەحمان غەریب و لاجامی و سوڵتان ئەلغەنام و ئەلخەیبەری ئەو 4 یاریزانەی سعودیەن کە لە یارییەکەدا ئامادە نین.
ئەو 7 یاریزانەی بەرامبەر نەسر ئامادە نەبوون بە پێی ئامارەکانی ئەم وەرزە بە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی پیۆلی دادەنرێن و ڕاهێنەری پێشووی میلان "نزیکەی نیوەی یاریزانە سەرەکییەکانی لەدەست داوە" بۆ یاریی سبەی.