زایەڵە - لە کۆبوونەوەکەدا چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
دەقی راگەیەندراوی بافڵ تاڵەبانی:
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لە بەغدا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهات و رووداوەکانی عیراق وناوچەکە کرا و جەخت لەدوورخستنەوەی وڵات لە گرژییەکان کرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای لە سەرۆکوەزیرانی عیراق کرد رێگەنەدات ململانێ سیاسییەکان ببنە بەربەست لەبەردەم ناردنی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەیان بە جێبەجێکردنی دەستوور کرد و جەختیان لە خزمەتکردنی تەواوی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عیراق کردەوە.
ک