زایەڵە - کۆمپانیای داناگازی ئیماراتی، لەگەڵ کارکردن لە کێڵگەی غازی چەمچەماڵ دەست بەکارکردن لە بلۆکی ۱۹ دەکات و پلانی بەرهەم هێنانی نەوت و گازی هەیە لەو کێڵگەیە.
بەپێی زانیاریەکانی زایەڵە، کۆمپانیاکە پلانی هەیە بیر لە گوندی قولیجانی ئەمین قارەمان لێ بدات کە دەکەوێتە باشوری بەنداوی ئاوەسپی و لە نزیک کێڵگەی کوردە میرە.
بلۆکی ۱۹، لە باشوری ناحیەی سەنگاو و سنوری ناحیەی ئاوەسپی دەست پێدەکات و ناحیەکانی باوەخۆشێن لە دەربەندیخان و شێخ تەویل لە کەلار دەگرێتەوە. سنوری بلۆکەکە دەگاتە ڕوباری سیروان لە باشوری دەربەندیخان تا دەگاتە قەزای کەلار و ناحیەی ڕزگاری.
کێڵگەی ۱۹ و ۲۰، دوو کێڵگەی نوێن لە گەرمیان گرێبەستی کارکردنی دراوەتە هەردوو کۆمپانیای نەفت هیلال و داناگازی ئیماراتی. لەگەڵ دەستپێکردنی کارکردن لە کێڵگەی چەمچەماڵ کۆمپانیاکە لە کێڵگەی ۱۹ ش دەست بەکار دەبێت و لە دوو کێڵگەی هاوسنوری کێڵگەی ۱۹ کە کێڵگەکانی تۆپخانەو کوردەمیرن بڕێکی زۆر نەوت و غاز هەیە و چاوەڕوان دەکرێت بەهەمان شێوە لەکێڵگەی ۱۹ بڕێکی زۆر نەوت و غاز هەبێت.
ک