زایەڵە- ئیحسان عەبدولڕەحمان بابان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان،پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتی ئامادەیە و لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە. دوای کارابوونی پەرلەمان، پرۆژەکە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و پەسند بکرێت."
لە هەرێمی کوردستان 6 چاکسازی هەن؛ دوو لە هەولێر، دوو لە سلێمانی و دووانەکەی دیکە لە دهۆک. زیاتر لە 5700 سزادراو لەنێویاندا سزاکانیان بەسەر دەبەن.
بە پەسندکردنی پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتی، زیاتر لە 2000 زیندانی سوومەند دەبن و ئازاد دەکرێن.
ک

April 12, 2025