زایەڵە-ڕۆژی دووشەممە کات 5ی سەر لەئێوارە لەتەلاری هونەری شاری سلێمانی نمایشێکی مۆزیک و سەمای فلامینگۆ بەڕێوە دەچێت.

نمایشەکە  بەسەرپەرشتی باڵیۆزخانەی ئیسپانی لەعێڕاق و بەهاوکاری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا و ژووری بازرگانی ئیسپانی ـ عێراقی بەڕێوەدەچێت.

ئەم سەمایە بەشێکی زیندووی میراتی کلتوری ئیسپانییە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر جیهانیش هەیە. سەمایەکی سۆزدارییە زۆرجار لەگەڵ مۆزیک و چەپڵە تێکەڵ دەبێت.

ک