زایەڵە-عەقید عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆزایەڵەڕایگەیاند،دوێنێ پێنج شەمە دوو تیپی وەرزشی تۆپی پێی لە ناحییەی ڕزگاری بەمەبەستی یاریکردن هاتونەتە گەڕەکی سەرکەوت لە قەزای کەلار، لەکاتی یاریکردندا گرژی لەنێوان یاریزانان دروستبووەو؛ راهێنەرەکەیان بەچەقۆ لە سێ یاریزانی بەرامبەری داوەو برینداری کردوون.

وتیشی،بەمەبەستی چارەسەر، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کران و چارەسەری پێویستیان بۆکرا و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە

ڕونیشیکردەوە،تۆمەتباریش بەناوی ( س -ر - ح ) دەستگیر کراوەو بەبڕیاری دادوەربەپێی مادەی 413 بەندکراوە, پۆلیس چۆتەشوێنی ڕوداوەکەو دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە.

ک