زایەڵە- بەبەشداری عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ویتکۆف نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دەستیپێکرد
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: عەباس عێراقچی، سەرۆكایەتیی شاندی ئێران و ستیڤ ویتكۆف سەرۆكایەتیی شاندی ئەمریكا دەكات.
دانوستانەكەش بە نێوەندگیریی بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان ئەنجام دەدرێت.
شاندی باڵای ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتنە ڕۆما و گفتوگۆکانیش ناراستەوخۆ دەبن.
هاوکات وۆڵ ستریت جۆرنەڵ دەڵێت رەنگە ئەمجارە کات بۆ دانوستانەکان دیاریبکرێت
ک

April 19, 2025