زایەڵە - سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی لە بواری بەرهەمهێنانی ڕادیۆدەرمان ئاستێکی پێوانەیی تێپەڕاندووە.
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە ئاشکرای کرد؛ ژمارەی ڕادیۆدەرمانەکان بە بەرهەمێنانی سێ ڕادیۆدەرمانی نوێ لە ڕووی ژمارەوە 70 ی تێپەڕاند.
ئاشکراشی کرد؛ 20 ڕادیۆدەرمانی دیکە لە ڕێگای لێکۆڵینەوە لە قۆناغی تاقیکردنەوە لە سەر مرۆڤن.
وتیشی: ڕادیۆدەرمانەکانی ئێران لە ڕیزی یەکەمەکانی جیهان دایە.
ئیسلامی بە جەخت لەسەر ئەوەی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی، بەربڵاوە، ئاماژەی بەوەش دا کە بەکارهێنانی ئەم تەکنۆلۆژیایە کاریگەریی ئەرێنیی زۆر باشی لە سەر ژیانی خەڵک دەبێت.