زایەڵە-بەهۆی بارودۆخی جیهانی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و هاوكات بەردەوامی گفتوگۆكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا، نرخی نەوت ناجێگیری بەخۆیەوە دەبینێت، هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوت كەمترین نرخی بەخۆیەوە بینی لە دوای ساڵی 2021 بەڵام ئەم هەفتەیە تاڕادەیەك نرخەكەی بەرز بووەتەوە.
بەگوێرەی نرخی جیهانی نەوت، لەم هەفتەیەدا هەر بەرمیلێك لە نەوتی برێنت بە 67 دۆلار و 70 سەنت داخرا، هاوكات هەر بەرمیلێك لە نەوتی تێكساسی ئەمەریكای بە 64 دۆلار و 43 سەنت و نەوتی ئۆپێك بە 68 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا، لەكاتێكدا هەفتەی پێشوو نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتبوویە 58 دۆلار.
گرنگترین هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای نەوت بۆ درێژەكێشانی جەنگی ئۆكراینا و غەزە و هێرشی ئەمەریكا بۆ سەر كۆگە نەوتییەكانی یەمەن، لە هەمان كاتدا گرتنەبەری رێوشوێنی نوێ و سزاكانی ئەمەریكا دژی نەوتی ئێران دادەنرێت.
بەگوێرەی داتانی ڕێكخراوی ئۆپیك، داخوازیی نەوت لەمساڵدا، بۆ هەر رۆژێك ملیۆنێك و 300 هەزار بەرمیل زیاد دەكات، لە كاتێكدا پێشبینیی پێشتریان ملیۆنێك و 400 هەزار بەرمیل بووە و 100 هەزار بەرمیلیان لەو قەبارەیە كەم كردووەتەوە، قەبارەی داخوازیی نەوت هەرچەندە بەرزتر ببێتەوە، ئەگەری زۆرە نرخی نەوتیش زیاتر بەرز ببێتەوە.
ڕێكخراوی ئۆپیك شبینیان كردووە كە ئەمساڵ وڵاتانی جیهان رۆژانە پێویستیان بە 105 ملیۆن بەرمیل نەوت هەیە، لەكاتێكدا ئەو رێكخراوەلە مانگی رابردوودا رۆژانە 21 ملیۆن و 270 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم هێنا وە كە بەراورد بە مانگی ڕابردووتر 60 هەزار بەرمیل كەمی كردبوو.
ک