زایەڵە - وتەبێژی کابینەی مەسعود پزیشکیان، وێڕای ئاماژە بەوە کە پێشوازی لە هەر هەنگاوێکی کردەیی بۆ هەڵگرتنی سزاکان و دەستەبەرکردنی مافەکانی خەڵکی ئێران دەکەن، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە ئامانجیان لە دانوستانەکان گەیشتنە بە ئەنجامێکی گشتگیر.
فاتیمە موهاجەرانی، گوتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی نیسان بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، ئامانجیان لە دانوستانەکان گەیشتنە بە ئەنجامێکی گشتگیر، بە جۆرێک زەمینە بۆ دانوستانەکانی داهاتوو بڕەخسێنێت گوتیشی، دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا ئەرێنی بوون.
موهاجەرانی ڕاشیگەیاند، حکومەت لە چوارچێوە و بەرپرسیارێتییەکانى لە بواری ئابووری، کۆمەڵایەتی، کەلتووری و جێبەجێکاریدا بەردەوامە و بابەتەکانی پەیوەست بە دانوستانەکانیش لە چوارچێوەی ئەرکەکانی وەزارەتی دەرەوەیە.
دەشڵێت، لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵاتەکەیان و دەستەبەرکردنی مافی خەڵکی ئێران گفتوگۆ دەکەن و گوتیشی، بە هەمان مەبەست و بە تایبەتیش هەڵگرتنی گەمارۆکان بەشدارییان لە دانوستانەکان کردووە.