زایەڵە - بڕیارە نەتەوە یەكگرتووەكان بە بڕی یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار هاوكاری سوریا بكات.

عەبدوڵڵا دەردەری، یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەكگرتوەكان بەنیازە لە ماوەی سێ ساڵدا هاوكاری سوریا بكات بە بەهای یەك ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتیكردنی سوریا لە كەرتە جیاجیاكاندا.

ڕاشیگەیاند لە بانكی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و وڵاتانی تری ناوچەكە هاوكاری بۆ سوریا كۆدەكەنەوە و هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە سوریا بە بەشداری سعودیە و بانكی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت لە پەراوێزی كۆبوونەوەی ساڵانی دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتیەكان.