زایەڵە - رۆژنامەى “کریستیان ساینس مۆنیتۆر”ـى ئەمریکی، ئەگەر دانوستانەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران و تورکیا و پە کە*کە سەرکەوتووبن لە بەرژەوەندیی عێراق و هەرێمى کوردستانە، کۆتایی بەو کێشانە دێت کە ماوەیەکى زۆرە پێوەى دەناڵێنن.
عێراق سەرقاڵی چارەسەرکردنى برینەکانیەتى، زۆر پشت بە دانوستان و شێوازی ئاشتییانە دەبەستێت بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى و نایەوێت لەو کێشانەوە بئاڵێت کە لەناوچەکەدا هەن، لە ئەگەری سەرکەوتنى دانوستانەکانى نێوان ئەمریکا و ئێراندا عێراق سودمەند دەبێت و لەهەر گرژى و ئاڵۆزییەکیشدا هەر ئەو باجەکەى دەدات.
بەرپرسانى عێراق و هەرێمى کوردستان، هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەى سەرکەوتنى دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق و گفتوگۆی نێوان پارتى کرێکارانى کوردستان و تورکیا کاریگەریی راستەوخۆیان دەبێت لەسەر سەقامگیریی و ئالۆزیی عێراق بە هەرێمى کوردستانیشەوە.
ک

April 21, 2025