زایەڵە - د. عەلی ئەکبەر ساڵحی، سه‌رۆكی ده‌زگای ئێران ناسی، وەزیر دەرەوەی پێشووتر و سه‌رۆكی پێشووی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به شاری هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی مۆنیۆمێنتی تایبه‌ت به كاره‌ساتی كیمیابارانیان كرد.
پاش ڕونكردنه‌وه‌كانی به‌رپرسانی مۆنیۆمێنته‌كه، زیاتر ئاشنای ڕه‌هه‌نده‌كانی ئه‌م تاوانه مێژووییه بوو.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی ئێران به نوێنه‌رایه‌تی شاندی كۆنفرانسی پوگواش ده‌قێكی له كتێبی یاده‌وه‌ری مۆنیۆمێنته‌كه دا نووسی.
له به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه، ئه‌ندامانی شانده‌كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ڕزگاربووان و قوربانیانی بۆردومانی كیمیابارانی ئه‌م شاره كۆبونه‌وه و گوێیان له ورده‌كاری چیرۆكی ڕووداوه‌كه و لێكه‌وته‌كانی تا ئه‌مڕۆ گرت.
ژماره‌یه‌ك له ئامادەبووان و قوربانییه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر ڕۆڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له یارمه‌تیدان و ڕزگاركردنی ڕزگاربووان كرده‌وه.