زایەڵە - سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند، لەبارەی دانوستانەکەی وڵاتەکەیان لەگەڵ ئەمریکا نە گەشبینو نە ڕەشبینن، دەشڵێت، "لەسەر بنەمای پاراستی بەرژەوەندییەکانمان، ئامادەین لەگەڵ ئەمریکا ڕێکبکەوین".
مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، "لەچوارچێوەی پاراستی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەمان، ئامادەین لەگەڵ ئەمریکا ڕێکبکەوین".
پزیشکیان لەبارەی دانوستانەکەیان لەگەڵ ئەمریکا وتی، "نە گەشبینین، نە ڕەشبینیشین؛ ئەگەر ئەمریکا لەسەر بنەمای یەکسانی دانوستان نەکات، ئەوە ئێمە لە سەر ڕێگهی خۆمان بەردەوامدەبین".
جەختیشیکردەوە، "نایانەوێت لەگەڵ هیچ لایەنێك بکەونە کێشەوە، بەڵام ستەمکارییو دەستدرێژیی لەکەس قبوڵناکەین".