زایەڵە-وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه به دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ته‌كنیكییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات كه بڕیار وابوو سبه‌ی به‌ڕێوه بچێت.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند،كۆبوونه‌وه‌ته‌كنیكییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مه‌ریكی كه له‌سه‌ر پێشنیازیی عوممان بڕیار وابوو سبه‌ی به‌ڕێوه بچێت، بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دوا خراوه.
شەممەى ڕابردوو 19ـی نیسان، شاندی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە و لەگەڵ شاندی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ وتیکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ، بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەنێو باڵوێزخانەی عوممان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا دانوستانیان ئەنجام دا.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەبارەی دانوستانەکانی تاران و واشنتن وەڵامی مێدیاکانی وڵاتەکەی دایەوە و گوتی: دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات لە کەشێکی ئەرێنی و بنیادنەر بەڕێوەچوو.
ک