زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی قەڵای دووین لە درێژەی گەشت و چالاکیەکانی هەفتانەی خۆیدا، و لەسەر بانگهێشتی گرووپی شاخەوانی ئەڤەرێست گەشتێکی ساز دا بۆ شاخی هەورێ و بۆسەر بەردی کچی گاور.
بەشی ڕاگەیاندنی گررووپ: گرووپەکەمان لە گوندی کەورتیان بە ڕێکەوتین بۆ شاخی هەورێ بۆ بەردی کچی گاور کە لەلایان
گروپی شاخەوانی ئەڤەرێست بانگهێشت کرابوین بو دانانی تابلۆی زانیاری لەلایان ئەو گرووپەوە کە بۆ دووەمین جار ئەم تابلۆی زانیاریە دائەنێن.
بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: ئێمەش بە 13 ئەندام بەژداربوین گەشتێکی زۆر تایبەت بوو هیوای بەختەوەری بۆ سەرجەم شاخەوانان دەخوازین, شاخ بابەرزبێ و کوردستان ڕەنگین تر دەبێ.