زایەڵە - لەسەر سکاڵای وەزیری دەرەوە، دادگای فیدراڵی فەرمانسالاری بەپەلەی دەرکرد( ئەمری وەلائی) ، بەپێ وتەکانی سکاڵاکار هەمواری قانونی زیانی بۆ پێگەو ریزبەندی پاسپۆرتی عێراقی لەناو وڵاتانی دونیا دروستکردوە.
دادگا دەڵێت ؛هەرچەندە لە یاسای هەمواری دادگای فیدراڵی و پەیرەوی ناوخۆی دادگا باسی فەرمانسالاری نەکراوە، بەڵام ئەمە دەسەڵاتی دادگا خۆیەتی ، ئەم فەرمانە رێوشوێنێکی کتوپڕی کاتیە، فەرمانەکە بریاری کۆتایی نیەو کارناکاتە سەر ئەسڵی حەق ، بەڵکو دواتر بریاری کۆتایی دەردەچێت بە دەستوریی بون ، یان نادەستوریی بونی مادەکانی هەمواری قانونی پاسپۆرت.
لە هەمواری قانونی پاسپۆرتدا هاتوە؛ کە وەزیرەکان و پەرلەمانتارەکان و کاربەدەستانی دەوڵەت کە پلەیان وەزیرە ،بۆ هەتا هەتایە پاسپۆرتی دبلۆماسی بە خۆیان و خێزانەکانیان بدرێت.
ک

April 23, 2025