زایەڵە - لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵەد. جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو وهاوكات ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له‌بودجه‌ى گشتى ئه‌م ساڵدا گۆرانكارى به‌سه‌ر دا نایەت، ووتیشی: به‌هۆى دوو هۆكاره‌وه ناكرێت گۆرانكارى لهنرخهكهیدا بكرێت، ئه‌وانیش به‌هۆى دۆخى ئێستاى دارایى و هه‌روه‌ها زیانى ده‌بێت بۆ پلانه‌كانى په‌ره‌پێدان.
د. جه‌مال كۆچه‌ر راشیگه‌یاندوه: گۆرانكارى لهنرخى نه‌وت دا پێویستى بهههمواركردنێكى گشتگیر هه‌یه لهههیكهلى بودجه‌دا، به‌مه‌ش كورتهێنان زیاتر ده‌بێت كه له‌ئه‌سڵدا كهڵهكهبونهكهى روونه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: دابه‌زاندنى نرخى به‌رمیلێك نه‌وت ده‌بێته هۆكارى زیادبوونى كورتهێنان كهقهبوڵكراو نیه له‌دۆخى ئێستاى دارایدا، یان په‌نا بردن بۆ لابردنى ژماره‌یه‌ك بڕگه‌ى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى زیان گه‌یاندن به پلانه‌كانى په‌ره‌پێدان.
ک

April 23, 2025