زایەڵە ـ نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە پەیامێکی ئاڕاستەی ژنان کردوڕایگەیاند،من بۆ ژنان هەمیشە پەیامێکم هەیە، من ژنی زۆر بە توانا و چالاک و بەهێز دەناسم لە هەموو هەرێمی کوردستاندا، بەتایبەتی من باسی هەڵەبجە بکەم ژنی زۆر باشی تێدایە.
پێتان دەڵێم وەرنە پێشەوە، من وەک خوشکی خۆتان هاوکارتان دەبم، خۆتان بدەن لە قەرەی ئەرکە قورسەکان، لێیمەترسن.
لەبەرئەوەی زۆر جار ئێمە ژنی زۆر بەتوانا و بەهێزترمان هەیە، لە ئێمەش بەهێزترن، بەڵام خۆیان نادەن لە قەرەی کارە کارگێڕییەکان و تەنانەت سیاسییەکان.
من لێرەوە پێیان دەڵێم مەترسن وەرنە پێشەوە جێ پەنجەی خۆتان لە مێژووی کارگێڕیی و خزمەت کردن بە گەل جێبهێڵن”.
ک

April 25, 2025