زایەڵە - وەفدێک لە پارێزگای کرماشان بە سەرپەرەشتی د. مەنووچێهر حەبیبی پارێزگار و بە پێشوازیی فەرمیی نوخشە ناسیح پارێزگار، گەیشتنە هەڵەبجە و مۆنۆمێنتی شەهیدانیان بەسەرکردەوە.
پەیامنێری زایەڵە لە پارێزگای هەڵەبجەوە ڕایگەیاند، د. مەنووچێهر حەبیبی پارێزگاری کرماشان بە هاوڕێیەتی سەرجەم یەکە ئیداریەکانی ئەوپارێزگایە گەیشتە هەڵەبجەی شەهید و لەلایەن نوخشە ناسیح پێشوازیان لێکرا.
وەفدەکە سەردانی "مۆنۆمێنتی شەهیدان"یان کرد لە هەڵەبجە و تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆی شەهیدان دانرا.
دوتر سەردانی دیوانی پارێزگای هەڵەبجەیان کرد.