زایەڵە - ئەمڕۆ شەمە ٢٠٢٥/٤/٢٦ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە بە هاوکاری بەڕێوەبەریەتی یادگاری هەڵەبجە لە یادی ٥١ ساڵەی تاوانی بۆردومانی هەڵەبجە لە ١٩٧٤/٤/٢٦ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حکومی و کەسوکاری شەهیدانی ئەو تاوانە مەراسیمێکی ڕێکخست.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا لەلایەن ئامادەبوانەوە تاجەگوڵینەی رێز و وەفا لەبەردەم مۆنۆمێنت شەهیدانی ئەو تاوانەدا دانرا . 

هاوکات هەر ئەمڕۆ پارێزگاری کرماشان سەردانی هەڵەبجەی کرد و لەلایەن پارێزگار و بەرپرسانی ئیداری هەڵەبجەوە پێشوازی لێکرا.

ک