زایەڵە-وەزیری دەرەوەی ئێران ناوەڕۆکی گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان تاران و ئەمریکای ئاشکرا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم گەڕە لە گەڕەکانی پێشوو "جدیتر" بووە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کە "شەممەی داهاتوو گەڕێکی دیکە لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوە دەچێت"، و ئاماژەی بەوەش دا کە شوێنی بەڕێوەچوونی دانوستانەکە لەلایەن عوممانەوە دیاری دەکرێت.
عێراقچی وتیشی، کە لە ئەنجامی دانوستانەکانی ئەمڕۆ ڕازی بوون و "گەڕی سێیەمی دانوستانەکان لەچاو گەڕەکانی پێشوو جددیتر بوو".
ک