زایەڵە - هێزی هاوپەیمانان دوایین هۆشداری دەدەن بە هێزەكانی پێشمەرگەو دەبێت لە ماوەی 16 مانگی داهاتوو هێزەكانی 70 و 80 كۆتاییان پێبێت.
بەپێی زانیارییەكان، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، ۲۹ی نیسان، لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆبونەوەیەکی گرنگ لە نێوان بەرپرسانی هێزەکانی هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەڕێوە دەچێت.
بەپێی زانیاریەکانی زایەڵە، کۆبونەوەکە بۆ چاودێری بەرنامەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیە، چونكە هاوپەیمانان سورن لەسەر یەکخستنەوەی هێزەکان لە ماوەی ۱٦ مانگی داهاتوو. واتە تا مانگی ئەیلولی ساڵی ۲۰۲٦و بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ درێژکردنەوەی ماوەی یەکخستنەوە نین و دەیانەوێت پێش مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتوو پڕۆسەکە كۆتایی پێ بێت.
بەپێی بەرنامەی یەکخستنەوەکە لە ماوەی ۱٦ مانگی داهاتوو بەتەواوەتی هەردوو یەکەی ۷۰ و ٨۰ نامێنن و هەڵدەوەشێنەوە و لیواکانیان دەخرێنە سەر چەند فیرقەیەک.
لە شوێنی هەردوو فەرماندەیی هێزەکانی ۷۰ و ٨۰ دوو فەرماندەی دەڤەر هاوشێوەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی پارێزگاکانی عێراق دروست دەکرێن. لە ژێر چاودێری هێزەکانی هاوپەیمانان و هیچ یەکەو هێزێکی تایبەت نامێنێت سەر بە فەرماندەییەکانی دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە بێت و مۆرکی حزبی پێوە بێت.
ک