زایەڵە - وەزارەتی ناوخۆی عێراق:لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق و ڕێگریی لە بازرگانان و قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرە نێودەوڵەتییەکان، هێزەکانمان توانیوویانە دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەری جۆری کەپتاگۆن لە ناوچەی باغۆزی سنووریی نێوان عێراق و سووریا، بگرن."
"لە هەڵمەتێکدا توانرا دەست بەسەر 11 کیلۆ ماددەی هۆشبەری جۆری کەپتاگۆن و چوار کیلۆ حەشیشدا بگرین، ماددەکان لەناو دەبەی پلاستیکیدا شاردرابوونەوە و سەریان داخرابوو، چونکە هەوڵیان دەدا بە ڕووباری فوراتدا بیگوازننەوە."
ک

April 27, 2025