زایەڵە - ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە، 2025.4.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی لە تاران و لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دەرەوە و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی ئێران و جێگری پارێزگاری تاران و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە بەگەرمی پێشوازیی لێ کرا.

وا بڕیارە پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری کە پێکهاتووە لە شاکر حسێن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و مەسعود باتلی، بەرپرسی کۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئێران، جگە لە بەشداریکردنی لە پیشانگای نێودەوڵەتی (ئێران- ئێکسپۆ 2025) بە جیا لەگەڵ هەریەک لە پارێزگارانی( تاران، قەزوین، زنجان، ئازربایجانی ڕۆژئاوا - ئورمیە ) کۆ ببێتەوە.