زایەڵە ـــ ڕاهێنەری ڕێئالی مەدرید ئامادەیە گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ بەڕازیل ئەنجام بدات.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ڕێئالی مەدرید ئامادەیە زیاتر قسە لەسەر ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل بکات پێش یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 لە مانگی حوزەیراندا. ڕاهێنەری ئیتالی تەمەن 65 ساڵ لەگەڵ نوێنەرانی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل کۆدەبێتەوە.

دوای دۆڕانی ڕێئال لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر بەرشەلۆنە، ئەنچیلۆتی گوتی داهاتووی بۆ هەفتەکانی داهاتووە نەک ئەمڕۆ. لەگەڵ ئەوەشدا دیێگۆ فێرناندێز، بازرگانێکی بەڕازیلی کە نوێنەرایەتی تۆپی پێی بەڕازیل دەکات، لە یارییەکەدا بینرا.

بی بی سی لە ڕاپۆرتێکدا لەم بارەیەوە نووسیویەتی: دیارە دوایین گەشتی فێرناندێز بۆ ئەوروپا بۆ ڕازیکردنی ئەنچیلۆتی بۆ بەڕازیل دەبێت هەر کە وەرزی ناوخۆی ئیسپانیا کۆتایی پێدێت

ئەمەش مانای ئەوەیە ئەنچیلۆتی پێش مۆندیالی یانەکان ڕێئال جێدەهێڵێت. ئەنچیلۆتی هەڵبژاردەی یەکەمە بۆ جێگرتنەوەی دۆریڤاڵ جونیور، کە مانگی ڕابردوو دوای دۆڕانەکەی بەڕازیل بە 4-1 بەرامبەر ئەرجەنتین لە کارەکەی دوورخرایەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چابی ئەلۆنسۆ ناودێری جێگرتنەوەی ئەنچیلۆتی لە بێرنابیۆ دەبێت.