زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی خێزانێ گەشتی پێنجا و سێهەمی خۆی لەگەڵ ڕێکخراوەی شاخەوانی هەڵۆ بۆ دەڤەری باڵەکایەتی ئەنجام دا.
گەشتی ئەمجارەی گرووپی خێزانێ و شەومانەوە لە گەڵ ڕێکخراوی شاخەوانیی هەڵۆ بۆ گوندی وێزێ، پڕژە، ملە دێم، دۆڵی گورگەکان، تاڤگەکان و کانیەڕەش لە دەڤەری باڵەکایەتی، گەشتی شەومانەوە و هەوار گرتن لەسەر کانیەڕەش، سرووشتێک لە دەرەوەی وەسف لە جوانی لە بەرواری ٢٥ بۆ ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥ی بۆ شاخەوانانی ئەو دوو گرووپە خولقاند.