زایەڵە - ئەمڕۆ دووشەممە، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.

رێواس فایەق، ئەندامی سەرکردایەتی و ئەندامی شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبنەوە.

کۆبوونەوەکە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ دەکرێت. پێشتر بەرپرسێکی باڵای یەکێتی بە میدیای پارتی وتبوو: "بڕیاربوو زووتر کۆبوونەوەکە بکرێ، بەڵام لەبەر دیداری یەکێتی دواخرا بۆ 28ی مانگ."

پێشتر چەند گەڕێکی دانوستاندن لەنێوان شاندی دانوستاندنی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت بەڕێوەچووە و هەردوولا ئاماژە بەوە دەکەن، ''بەرەوپێشچوونی باش'' لە گفتوگۆکان هەیە.

ک