زایەڵە ـــ یاریزانی نەتەوەیی تێنیسی سەرمێزی وڵاتی ئێران لە کێبەرکێ تێنسی نێودەوڵەتی به ڕکابەرێکی چینی دۆرا و لە یارییەکە دوورخرایەوه.
بنجامین فەرەجی لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی تێنسی سەرمێزی گەنجان لە تایلەند بە ڕکابەرێکی چینی دۆڕا و دوورخرایەوە.
فەرەجی کە بە بلیمەتی نوێی تێنسی سەرمێزی ئێران ناوزەد کراوە، لە قۆناغی گرووپەکاندا بەسەر ڕکابەرەکانی کۆریای باشوور و تایلەند بردەوە و گەیشتە ڕیزبەندی وەلاوەنان.
ئەو یاریزانە لە نێوی 64 یاریزاندا پشووی پێدرا و لە قۆناخی یەک شانزدەیەمدا، بە ئاکامی 3-1 بە جووی چینی دۆڕا و نەیتوانی بگاتە قۆناخی یەک هەشتەم.