زایەڵە - «سەلام رشدی» له تاران له‌گه‌ڵ «ئومێد خۆشناو» پارێزگارى هەولێر دیداری کرد و دوو لایەن جه‌ختیان له به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هەولێر و تاران کرده‌وه
"سەلام رشدی" جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "ئومێد خۆشناو" پارێزگارى هەولێر کۆبۆوه و سه‌باره‌ت به به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نیوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران وت‌ووێژیان کرد.
"ئومێد خۆشناو" پارێزگارى هەولێر، بە یاوەری "شاکر حسێن" بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و "مەسعود باتلی" بەرپرسی کۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، سەردانى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستانی لە شاری تاران کرد و لە لایەن "سەلام عارف ڕوشدی" جێگری نوێنەرایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و ستافی نوێنەرایەتی حکوومەتى هەرێمى کوردستان به گه‌رمی پیشوازییان لێ‌کرا.
لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، ستایشى رۆڵى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستانی لە ئێران کرد لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، هەروەها ڕۆڵی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به کار و چالاکییەکانی و هه‌روه‌ها پرسی قوتابیان و خوێندکارانی کورد و ئەو هاوڵاتییانەی سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن بەرز نرخاند.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "سەلام رشدی" جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و ئه‌ندامان و ستافی نوێنەرایەتی سه‌ردانی پارێزگارى هەولێر و شاندی هاوڕێی بۆ ئێران له به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نیوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران به گرینگ هه‌ڵسه‌نگاند و خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی "ئومێد خۆشناو" بۆ نووسینگه‌ی نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان نیشاندا و ئه‌م جۆره سه‌ردان و دیدارانه‌یان له گه‌شه‌کردنی هاوکارییه‌کانی دوو لایه‌نه بەرز نرخاند.
پارێزگارى هەولێر و شاندی یاوه‌ریی که له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی به‌رپرسانی ئێران سه‌ردانی شاری تارانیان کردووه، ڕۆژی ڕابردوو له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی حه‌وته‌مین پێشانگای تواناکانی هه‌نارده‌ی ئێران به ناونیشانی "ئێران ئێکسپۆ ٢٠٢٥" ئاماده‌بوون و له درێژه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی ئێرانی له‌وانه؛ "عه‌بدولکه‌ریم حسێن‌زاده" جێگری سه‌رۆک کۆمار، "محه‌مه‌د ئه‌تابه‌ک" وه‌زیری پیشه‌سازیی، کانزا‌کان و تیجاری، "محه‌مه‌دسادق موعته‌مدیان" پارێزگارى تاران و ... دیدار و وت‌ووێژیان کرد.
مەنسوور جیهانی