زایەڵە - د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق، کاتژمێر 11:35، کە دەکاتە ساتی دەستپێکردنی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، مەرسومی یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجەی رادەستی نوخشە ناسیح، پارێزگاری بەوەکالەتی شارەکە کرد.
ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری عێراق یاسای بە پارێزگابونی هەڵەبجە واژوكرد و، رۆژی دوو شەممەی داهاتووش لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاودەکرێتەوە.
لە رۆژی بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی وەقایع، بە پارێزگابونی هەڵەبجە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ڕۆژی 14-04-2025، لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەند کرا
ک

April 29, 2025