زایەڵە ـــ کۆمەڵەی هەردەوانیی گەرمیان بە پێنج ئەندام بەشداری گەشتێکی شاخەوانیی دوو ڕۆژەی کرد کە گروپی شاخەڕۆیی شنروێ ڕێکیخستبوو بۆ چۆمان و بۆ چیکان(نیشتیمانی گوڵە شلێرەکان- هەڵاڵەبرمەکان.)
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی هەردەوانی گەرمیان: شەو لەگۆمی فێڵاو کەمپمان کرد، ڕۆژی دوایی دێژەمان بەگەشتەکەدا.
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: جگە لەو دوو گرووپەی سەرەوە ئەم گرووپانەش هاوبەشی گەشتەکەمان بوون،گروپی شاخەوانی خورماڵ وگروپی شاخەوانی مەقان و ڕێکخراوی ئارامی هەڵەبجە.
بەشی ڕاگەیاندن لە کۆتاییدا وتی: زۆر سوپاس بۆ ڕێکخەرانی گەشتەکە بەتایبەت برای بەڕێزمان کاک ماكوان جمال ئەرکیان کێشا،داواکارین لە خوای پەروەردگار سەربەرز و سەلامەتیان بکات.