زایەڵە ـــ فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لەگەڵ هوشیار زێباری وەزیری پێشووتری دەرەوە و دارایی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.

فەرامەرز ئەسەدی سەرکونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لەگەڵ هوشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.

لەم دیدارە دۆستانەدا کە ڕۆژی سێشەممە 29ی نیسانی 2025 بەڕێوەچوو، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی هاوکاری دووقۆڵی، پێشهاتەکانی ناوچەکە و دوایین دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد.

کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لەبارەی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی هەردوو پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا کە ڕێککەوتنەکانی نێوان ئەو دوو لایەنە هەنگاوێکی گرنگن بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئەم هەرێمە.