زایەڵە ـــ لەندەن هەوڵ دەدات چوارەم ئۆڵۆمپیاد میوانداری بکات بە لەبەرچاوگرتی دەرفەتە دارایی و گەشتیارییەکانییەوە.

شاری لەندەن جارێکی تر دەیەوێت میوانداریی ئۆڵۆمپیاد بکات. خەونی شارەکە میوانداریکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادە لە ساڵی 2040دا. مەدرید و میونشنیش ئارەزوومەندن بۆ میوانداریکردنی ئەم پاڵەوانێتییە و لە راپۆرتێکدا کە لە لەلایەن نووسینگەی شارەوانی بڵاوکرایەوە تیشک دەخاتە سەر سوودە داراییەکان و گەشتیاریەکانی رووداوە وەرزشییە گەورەکان کە ساڵی ڕابردوودا لە لەندەن بەڕێوەچوون. لەوانە شەش پاڵەوانێتی گەورە، وەکوو یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ لە یاریگای وێمبلی و دایمۆند لیگ، کە نزیکەی 500 هەزار هاندەری ڕاکێشا و 230 ملیۆن پاوەند داهاتی بۆ شارەکە بەدەستهێنا. ئەگەر ئەم شارە لە ساڵی 2040 میوانداری بکات، ئەوا تاکە شار دەبێت کە چوار جار میوانداریی ئۆڵۆمپیادی کردووە.